کەشوهەوای دووەم رۆژی نەورۆز راگەیەنرا

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران، رۆژی چوارشەممەش ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور بێت لە گەڵ بارینى نمە باران لە کاتەکانى بەیانى زودا. 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمشەو لە راگەیەنراوێکدا بڵاوکردە و رایگەیاندووە، "ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى رؤژهەڵاتى هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەیانى ڕۆژی چوارشەممە پێشبینى دەکرێ ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور بێت لە گەڵ بارینى نمە باران لە کاتەکانى بەیانى زودا لە ناوچەکانى رؤژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵات و هەندێ ناوچەى گەرمیان وە لە پێش نیوەڕۆ وە باران بارین ڕادەوەستێ و پلەکانى گەرما (2-4) پلە بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمرۆ.  

کەشناسی دەڵێت، لە سەنتەرى شارى هەولێر بڕیکى زیاتر باران باریوە لەوەى کە بڵاوکراوەتەوە هەروەها لە ناوچەکانى دیکەش جیاوازى لە نێوان ڕێژەى باران بارین لە گەڵ تۆمارکراوەکان هەیە بەهۆی ئەوەی لە وەرزى بەهارداین ڕێژەى باران بارین جیاوازە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکى تر.