لەبارەی چاپکردنی پاسپۆرت بڕیارێکی نوێ دەرچوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەبارەی چاپکردنی پاسپۆرت بڕیارێکی نوێ دەرچوو

لەبارەی چاپکردنی پاسپۆرت بڕیارێکی نوێ دەرچوو

نیسان 27, 2023 22:31
لەبارەی چاپکردنی پاسپۆرت بڕیارێکی نوێ دەرچوو
0

لایک

بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوونی عێراق رایگەیاند، رۆژانی هەینی و شەممە و دووشەممە کە پشوی فەرمین، بەمەبەستی راییکردنی کاروبارەکان و زوو تەواوکردنی پاسپۆرتی هاووڵاتییان، فەرمانبەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاسپۆرتی بەغداد دەوام دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوونی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ریاز جوندی کەعبی بەڕێوەبەری گشتی بڕیاریداوە، رۆژانی هەینی و شەممە کە دەکاتە 28 و 29ی ئەم مانگە لەگەڵ ١ی ٥ی ٢٠٢٣کە پشوی فەرمیە کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی کاروباری پاسپۆرت لە بەغدادی پایتەخت دەوام بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری دەرکردنی بڕیارەکەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە فشاریكی زۆر دروستبووە بۆ دروستکردن و چاپکردنی پاسپۆرتی هاوڵاتییان لە پارێزگا جیاجیاکانەوە کە داواکاری و مامەڵەکانیان نێردراوە بۆ بەغداد.

دەشڵێت، کاتی دەوامی ئەو رۆژە پشوانەش لەکاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەست پێدەکات و تا کاتژمێر ٨ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنراوەکەیدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و شوێنی نیشتەجێبوون هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لە هەریەک لە فەرمانگەکانی پاسپۆرتی رەسافە، کەرخ، سەدر، مەحمودیە، سلێخ لەرۆژانی پشودا دەوامی فەرمی دەکەن.

En az 10 karakter gerekli