وەزیری دارایی هەرێم: پێویستە پرسیاری مووچە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزیری دارایی هەرێم: پێویستە پرسیاری مووچە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت

وەزیری دارایی هەرێم: پێویستە پرسیاری مووچە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت

ته‌مموز 23, 2023 12:43
وەزیری دارایی هەرێم: پێویستە پرسیاری مووچە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت
0

لایک

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، چەند  مانگێکە نەوت ناڕوات و داهاتی ناوخۆش بەشی مووچە ناکات، بۆیە پێویستە لەمەودوا پرسیاری مووچە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “هەموو ئەو داخوازییانەی کە لەسەر هەرێمی کوردستان هەبووە بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کراوە و بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە لە بەغدا بکرێت و هیوادارین ئەنجامەکان بەدڵی هەمووان بێت.”

وه‌زیری دارایی وتیشی: “ئەو داواکاری و داتا و شتانەی کە بەغدا لە ئێمەی داوا دەکات، پێم وا نیە لای خۆیان جێبەجێ کرابێت، لە ساڵی 2013-وە حکوومەتی عێراق ئابڵۆقەی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان و ئومێدەوارین ئەو ئابڵۆقەیە هەڵبگرێت و بودجە جێبەجی بکرێت و شایستەی کوردستان بنێرن.”

لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە، ئاوات شێخ جەناب وتی: ”چەند مانگێکە نەوت ناڕوات و داهاتی ناوخۆش بەشی مووچە ناکات، بۆیە پێویستە لەمەودوا پرسیاری مووچە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێ.”

En az 10 karakter gerekli