راکان جبووری: خۆپێشاندەران چادرەکانیان هەڵدەگرن و رێگەکە دەکەنەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • راکان جبووری: خۆپێشاندەران چادرەکانیان هەڵدەگرن و رێگەکە دەکەنەوە

راکان جبووری: خۆپێشاندەران چادرەکانیان هەڵدەگرن و رێگەکە دەکەنەوە

ئه‌یلول 3, 2023 08:44
راکان جبووری: خۆپێشاندەران چادرەکانیان هەڵدەگرن و رێگەکە دەکەنەوە
0

لایک

پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت دەڵێت، خۆپێشاندەران رازی بوون چادرەکانیان لابەرن و رێگەی نێوان کەرکووک – هەولێر بکەنەوە.

لە پۆستێکی راکان سەعید جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هاتووە، “دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک رایدەگەیێنێت پەلە لە چۆڵکردنی بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ناکرێت،” ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو بارەگایە كە بەشێک لە خۆپێشاندەران دژی چۆڵکردنی، چادریان لە بەردەمی لە سەر رێگەی سەرەکیی نێوان کەرکووک – هەولێر هەڵداوە.

راگەیەندراوەکە دەڵێت، راکان جبووری “سەردانی خۆپێشاندەرانی بەردەم بارەگەی سەرکردایەتی کرد و لەبارەی فەرمانەکانی سەرۆکوەزیران قسەی لەگەڵ کردن. خۆپێشاندەرانیش بڕیاردەدەن چادرەکانیان بکشێننەوە، کۆتایی بە مانگرتن بێنن و رێگەکە بکەنەوە.”

En az 10 karakter gerekli