قائیمقامی رواندز لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو

تەقە لە ئەحمەد قادر قائیمقامی رواندز دەکرێت، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆرانیش دەڵێت: قائیمقام سەلامەتە.

ئەمشەو لە گۆڕستانی بەرگوان لە سەنتەری شاری سۆران، لە کاتی بەشداریکردنی لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی هاووڵاتییەکی کۆچکردووی ناوچەکە، کۆمەڵە کەسێک هەڕەشە لە قایمقامی رواندز دەکەن و دواتر تەقەی لێدەکەن، بەڵام بە لە رووداوەکە رزگاری دەبێت.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاند؛ لە رووداوەکەدا قائیمقام سەلامەت رزگاری بووە و هیچ کێشەیەکی نیە.

وتیشی: لایەنی تەقەکەر، خزمی ماڵی قائیمقامە و کێشەکە بۆ پێش راپەڕین دەگەڕێتەوە و زیاتر سیاسییە، بەڵام دوای چەندین دانیشتن ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە تەنها چەند کەسێکن و تەنانەت بنەماڵەی لایەنی تەقەکەر، خۆی لە رووداوەکە بێبەری کردوە و وەکو حکومەتیش هەمو رێکارێکی یاسایی بەرامبەر بکەرانی ئەو کارە دەگرینەبەر.