کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوایەک ئاراستەی دەنگدەران دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوایەک ئاراستەی دەنگدەران دەکات

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوایەک ئاراستەی دەنگدەران دەکات

ته‌مموز 8, 2023 19:38
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوایەک ئاراستەی دەنگدەران دەکات
0

لایک

نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەولێر بانگھێشتی ھەموو دەنگدەران دەکات سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن.

نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە دەنگدەرانی شاری هەولێر دەکات کە سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدان بکەن بۆ مەبەستی نوێکردنەوەی داتای بایۆمەترییان، لە رۆژی یەکشەممە 9ـی تەمموزی 2023 تاکو رۆژی دووشەممەی مانگی داهاتوو  7ـی ئابی 2023.

داواش دەکرێت، دەنگدەران بەڵگەنامەی پاڵپشتی لەگەڵ خۆیان بھێنن و کاتتی دەوامیان لە 8ـی بەیانی تاوەکو 3ـی دوای نیوەڕۆیە.

En az 10 karakter gerekli