پێشه‌وا هه‌ورامانی: مه‌رجی به‌غداد بۆ ناردنی مووچه‌ جێبه‌جێكرا

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق راگه‌یاند، هیچ رێگریه‌ك و به‌ربه‌ستێك نه‌ماوه‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و "مه‌رجی به‌غدا بۆ ناردنی موچه‌ جێبه‌جێكرا كه‌ به‌شداریكردنی بانكی TBIیه‌ له‌ سیستمی هه‌ژماری من". پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان راگەیاند، دادگای فیدڕاڵی پرسی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی کردوە بە مەرج، بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە رێککەوتنێک بۆ بەشداریکردننیان لە پڕۆسەیەک کە لە هەرێمی کوردستان ناوی "هەژماری من"ە و لە عێراقیش ناوی "تەوتین"ە. پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەریەک لە هەژماری من و تەوتین یەک ئامانجیان هەیە ئەوەیش بە بانکیکردنی سیستمی موچەیە، ئێستا کە بانکی تی بی ئای بەشداری لەو سیستمانە کردوە هیچ پاساوێکی یاسایی نەماوە بۆ نەناردنی موچە. ئەوەشی خستەڕوو، بەشداریکردنی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لە هەژماری من و تەوتین مەرجی حکومەتی عێراقی بو بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسان، واتە هەریەکە لە سیستمەکانی "هەژماری من" و "تەوتین" دوو سیستمی تایبەت بە بانکیکردنی مووچەن و هەردوکیان کاریان پێدەکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە بانکی بازرگانی عێراق (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی "هەژماری من" دەکات، لە کاتێکدا بانکەکە لە راگەیەنراوی تایبەت بە خۆی دەڵێت، "بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بەشداری لە پڕۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران دەکەین."