هەڵوێستی مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەڵوێستی مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان راگەیەندرا

هەڵوێستی مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان راگەیەندرا

ئایار 22, 2023 16:37
هەڵوێستی مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان راگەیەندرا
0

لایک


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان راگەیاند و دەڵێت، “دەستخۆشی لە پەرلەمان بۆ بڕیارەکەی ئەمڕۆ و نابێت هیچ کێشەیەک ببێتە هۆی ئەوەی کە هەڵبژاردنی پەرلەمان دوابخرێت”.

مەسرور بارزانی ئەمڕۆ لەمیانی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ چین و توێژەکانی قەزاکانی ئاکرێ و بەردەڕەش، لەبارەی پەیوەندیەکانی هەرێم لەگەڵ بەغداد رایگەیاند، “ئێمە لەگەڵ لەگەڵ حکومەتی عێراق زۆر هەوڵماندا بگەینە رێککەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیران وەزیران سودانی لەسەر نەوت و بودجە، هەر ئەرکێک کە کەوتبێتە سەر شانی ئێمە جێبەجێمان کردوە بەزیادەوە و چاوەڕوانین حکومەتی فیدڕاڵ پابەندبێت بە بەڵێنەکانییەوە و رۆڵی خۆی ببینێت بۆ ئەو رێککەوتنەی کە واژۆمان کردوە و بەدروستی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بە پێشبینی ئێمە نەک تەنها خزمەتی هەرێم بەڵکو دەبێتەهۆی کردنەوەی دەرگای خێر بۆ هەمو عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوانین بودجەی عێراق پەسەندکرێت و ئەویش ببێتە هۆی کردنەوەی دەرگای خێر لەڕوی ئابوریەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا کە فشاری ئابوری لەسەر هەرێم هەیە و ماوەی نزیکەی دو مانگ هەناردەی نەوت راگیراوە”.  

مەسرور بارزانی پەیوەست بە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، باسی لەوەشکرد، “ئەمڕۆ پەرلەمان بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی دەرکرد، دەسخۆشی لە پەرلەمانتاران دەکەم، چونکە لای دۆستەکانمان لەناوەوە و دەرەرەوە پرسیار دروستبوە ئایا خەڵکی کوردستان باوەڕی بە هەڵبژاردن دیموکراسی هەیە یان نا، ئەگەر کێشەش هەبن ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت، هیوادارم لە مانگی 11ی ئەمساڵدا لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”.

En az 10 karakter gerekli