به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر داده‌خرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر هاووڵاتییان و شوفێرانی شاره‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ چوارشه‌ممە به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری شاره‌كه‌ داده‌خرێت.

له‌ ئاگادارییه‌كی هاتوچۆی هه‌ولێردا هاتووه‌: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە چوارشه‌ممە ڕێكه‌وتی 3/5/2023 به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری داده‌خرێت.

ئەو بەشەی 60 مه‌تری كه‌ داده‌خرێت، دەکەوێتە نێوان دوکانەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل (کەمالیاتەکان) تاکو بەردەم شیرینی ئەبو عەفیف.

داخستنه‌كه به‌شێوه‌ی كاتییه‌ و له‌ کاتژمێر9ی بەیانی تاکو 12ی نیوەڕۆ ده‌بێت.

هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌نجامدانی کاری هێلکاری لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر ده‌بێت.

هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، "‌ناچار دەبین بەشێوەی کاتی هەندێک لەڕێڕەوەکانی شەقامەکە دابخەین تاکو کارەکان تەواو دەکەین".