هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سوودانی و حەلبووسی لەبەغداد كۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سوودانی و حەلبووسی لەبەغداد كۆبووەوە

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سوودانی و حەلبووسی لەبەغداد كۆبووەوە

ئایار 1, 2023 16:18
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سوودانی و حەلبووسی لەبەغداد كۆبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆوە سەركردەكانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لە ماڵی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەریی كۆبوونەوە، بەپێی راگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكەش، بەشداربووان گفتوگۆیان لەبارەی پرسە حكومی و پەرلەمانییەكان و پرسە خزمەتگوزاری و ئابووری و ئاسایش و سیاسییەكان كرد.

سەركردەكانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختیان، لە گرنگی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجە و جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت كردەوە، هەروەها ئاماژەیان بەوەكرد، 10ی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی گفتوگۆكانی تایبەت بە بەندەكانی پڕۆژە یاسای بودجە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشدار بوون، جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دیاریكراو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كۆتایی ئەمساڵ كرایەوە.

En az 10 karakter gerekli