نەتەوە یەکگرتووەکان دژی سووتاندنی قورئان بڕیارێک دەردەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • نەتەوە یەکگرتووەکان دژی سووتاندنی قورئان بڕیارێک دەردەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان دژی سووتاندنی قورئان بڕیارێک دەردەکات

ته‌مموز 12, 2023 18:14
نەتەوە یەکگرتووەکان دژی سووتاندنی قورئان بڕیارێک دەردەکات
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر پێشنیازی پاکستان ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سووتاندی قورئان کۆبووەوە، تیایدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانى پیرۆز بکرێت.

بڕیارەکە بە دەنگی 28 ئەندام لە کۆی 47 ئەندام لەنێویاندا چین و ئۆکرانیا دەنگی لەسەردرا، هاوکات 12 وڵات لە نێویاندا فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بریتانیا و ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا لە دژی پێشنیارەکە دەنگیاندا.

بە گوێرەی بڕیارەکە سەرکۆنەکەی هەر رەفتار و بانگەوازێک دەکرێت کە دژایەتی ئاین و پیرۆزییەکان بکات، رێگەش دراوە لێپرسینەوە لەوکەسانە بکرێت کە ئەو کارە ئەنجام دەدەن.

ئەوە دوای ئەوەدێت، یەکەم رۆژى جەژنى قوربان، سەلوان مۆمیکا کە پەنابەرێکى عێراقی لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوید، کۆپیەکی قورئانی پیرۆزى سووتاند و لە وڵاتانى ئیسلامیدا کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و لە عێراق خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی ئەو کارە بەڕێوەچوو.

دواتریش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، نامەیەکی لە حکومەتی سویدەوە پێگەیشتووە، کە تیایدا حکومەتی سوید لە بەرامبەر سووتاندنى قورئانى پیرۆز نیگەرانن و شەرمەزارن

En az 10 karakter gerekli