سوودانی: سەرکردە باڵاکانی بەعس هاک بکەن

سوودانی: سەرکردە باڵاکانی بەعس هاک بکەن

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات، سەرکردەکانی حیزبی بەعس دەستگیربکەن و هەژمارە ئەلیکترۆنییەکانیشیان هاک بکەن.

ئازار 9, 2023 13:02
سوودانی: سەرکردە باڵاکانی بەعس هاک بکەن
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات، سەرکردەکانی حیزبی بەعس دەستگیربکەن و هەژمارە ئەلیکترۆنییەکانیشیان هاک بکەن.

بەپێی نووسراێک کە رۆژی 19-2-2023، لەلایەن عەبدولکەریم عەبدولحەسەن وجر، سکرتێری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەبارەی “هەڵسەنگاندنی ساڵانەی هەواڵگریی”ـیەوە واژۆکراوە و بەم دواییە لە میدیاکان بڵاوبووەتەوە، محەممەد شیاع سوودانی، بۆ رووبەڕووبوونەوەی حیزبی بەعس لە عێراق ژمارەیەک داواکاریی لە دەزگا ئەمنییەکان کردووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایکردووە، هەوڵە هەواڵگرییەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەکانی حیزبی بەعسی قەدەغەکراو چڕبکرێنەوە.

داواکارییەکانی سوودانی بەم شێوەیەن:

– کاراکردنی یاسای قەدەغەکردنی حیزبی بەعس بەرامبەر بەو کەس و لایەنانەی, بانگەشە بۆ بیر و باوەڕەکانی بەعس دەکەن.

-چالاککردنەوەی هەماهەنگی لەنێوان دەزگا هەواڵگرییەکان لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی تێڕوانین و هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی بەعس.

-بەدواداچوون و شکاندنی هەژمارە ئەلیکترۆنییەکانی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت، ئەوانەی سەر بەو حیزبە قەدەغەکراوەن و گەیشتن بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانیان لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق.

-زیادکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان بۆ بەدواداچوونی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەوانەی، کە بەشداریی خۆپێشاندانەکان دەکەن بۆ رێگەگرتن لە زیادکردنی توانای بەعسییەکان و ئەو لایەنانەی بەکاریدەهێنن.

-ئامادەکردنی ستراتیژییەتێکی میدیایی بۆ رووبەڕووبوونەوەی حیزبی بەعس و جێبەجێکردنی لەماوەی هەماهەنگی لەنێوان تۆڕی میدیایی عێراقی و شانەی دەروونیی ستراتیژی.

En az 10 karakter gerekli