هەولێر.. چەند کەسێک دەستگیرکران کە رێگرییان له‌ ئافره‌تان ده‌كرد و به‌زۆر ده‌ستدرێژییان ده‌كرده‌ سه‌ریان

به‌ڕێوه‌به‌رایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ رێگرییان له‌ ئافره‌تان ده‌كرد و به‌زۆر ده‌ستدرێژییان ده‌كرده‌ سه‌ریان.

لەراگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووە: ئه‌مڕۆ سێشه‌م هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر چوار تۆمه‌تباریان به‌ ناوه‌كانی (س. س. خ) و (ه. ا. ا) و (د. ا. م) و (م. ك. ا) ده‌ستگیر كرد.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ڵسابوون بە ئەنجامدانی ڕێگریکردن و بە زۆر دەستدرێژیان دەکردە سەر ئافرەتان.

به‌ڕێوه‌به‌رایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە كه‌ تۆمه‌تباره‌كان دوای به‌دواداچوونێكی زۆری هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركران و هه‌ر ئه‌مڕۆش ڕاده‌ستی دادگه‌ كران.