یەکەی 70 و 80 دەخرێنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە و وەرگرتنی مووچەکانیان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی
لێژنه‌ی باڵای به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بڕیاریدا به میكانیزمێكی نوێ میلاک و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80 بخاته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش مووچه‌كانیان به‌پێی هه‌ژماری تایبه‌ت له بانكه‌كان دابه‌شبكرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لێژنه‌ی باڵای به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می خۆی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، بڕیاریدا به میكانیزمێكی نوێ میلاک و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80 بخاته‌وه‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌م سێ ساڵه‌دا، بۆ رێكخستن و یه‌كخستنی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، ژماره‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان له 14 لیواوه كراونه‌ته 19 لیوا و میلاكی وه‌زاره‌تیش له 43 هه‌زار و 347 پێشمه‌رگه بووه‌ته 60 هه‌زار و 16 پێشمه‌رگه.
ئاماژە بەوەشکراوە، "به مه‌به‌ستی به‌ئه‌لیكترۆنیكردن و به‌سیستمكردنی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، بڕیار درا كه مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بانكه‌كان و به‌پێی هه‌ژماری تایبه‌ت بدرێت و ئێستا ژماره‌ی مووچهوهرگرانی پێشمه‌رگه به‌پێی هه‌ژماری تایبه‌تی بانک له پێنج هه‌زار و 818 پێشمه‌رگه‌وه گه‌یشتووه‌ته 33 هه‌زار و 800 پێشمه‌رگه".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "فه‌رمانده‌ییه‌كانی هێزه‌كانی پشتیوانیی یه‌ک و دوو كه پێشتر له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا نه‌بوون، له‌ماوه‌ی رابردوودا خرانه‌وه سه‌ر میلاكی ئه‌و وه‌زاره‌ته كه ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ش له رووی چاكسازی و یه‌كده‌ستكردنی میلاكه‌وه، له سێ ساڵی رابردودا كاری رژد و گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه".