یەکەم کاروانی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی گەیشتە هەرێمی کوردستان
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی سپی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه بۆ هه‌رێم راگه‌یاند.
ئێوارەی دوێنی پێنجشه‌ممه 12ـی كانوونی دووه‌می 2023، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، پاش سەردانەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و شاندی یاوەری لە 11ی ئەم مانگە بۆ بەغداد، كە چەندین بابەتی تایبەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، تەوەرێكی ئەم گفتوگۆیانە تایبەت بوو بەدابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌و سه‌ردانه‌دا، تواندرا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم تەرخان بكرێت، كە پێشتر نرخی هەر لیترێک نەوتی سپی بە 750 دینار دەستنیشان كرابوو، به‌ڵام سەرۆكی حكومەت لەو سەردانەیدا داوایكرد ئەم نرخە بۆ هاووڵاتییان كەمبكرێتەوە.
هەر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، وەزارەتی نەوتی عێراق رازی بوو ئەم نرخە بۆ 500 دینار بۆ هەر لیترێک كەمبكاتەوە و هه‌ر ئه‌مڕۆ یەكەم كاروانی نەوتی سپی گەیشتە هه‌ولێر(ئەربیل).
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم بڕە نەوتە بەسەر پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆكان و ناوچە جیاجیاكانی هه‌رێم بەهەمان نرخی دابینكراو دابەشده‌كات.