یەکێتی پیرۆزبایى لە به‌ره‌ی توركمانی عێراقی دەکات

یەکێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی لە به‌ره‌ی توركمانی عێراقی دەکات، بەبۆنەی بەستنی  دووه‌مین كۆنگرەی بەرەی تورکمانی.

یەکێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی لە به‌ره‌ی توركمانی عێراقی دەکات، بەبۆنەی بەستنی  دووه‌مین كۆنگرەی بەرەی تورکمانی.

مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی کرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژێردرانەوەی وەکو سەرۆک و بەستنی دووەمین کۆنگرەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە،  "بەبۆنەی تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەی بەرەی تورکمانی عێراقی و هەڵبژێردرانەوەتان وەکو سەرۆک گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برایانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامانی بەرەی ئێوە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان دەخوازین بۆ هاوکاری و هاوسۆزی زیاتری نێوانمان بۆ خێر و بەرژەوەندی گەلەکانمان لە کوردستان و عێراق".