یەکێتی: رۆژی شەممە لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە

یەکێتی: رۆژی شەممە لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
یەکێتی: رۆژی شەممە لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە
0

لایک

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە رۆژە شەممە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر کێشەکانی نێوانیان لە سلێمانی کۆببینەوە.

د. سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “یەكێتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام دەبێت یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی كوردستان هەمواربكرێتەوە و هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنە لە سیستمی هەڵبژاردن لەگەڵ ئەوەشدا تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە و كار بە سیستمی كارتی بایۆمەتری دەنگدان بكرێت”.

ئاشكراشیكرد، رۆژی شەممەی داهاتوو یەكێتی و پارتی لە شاری سلێمانی لەسەر كێشەكانی نێوانیان كۆدەبنەوە.

هاوکات د. سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، “كێشەكان چارەسەربكرێن و رێككەوتنەكانی پێشتر بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم كە ئەنجامدراون جێبەجێبكرێن، تیمی یەكێتی بەشداریی كۆبوونەوەكانی حكومەت دەكاتەوە و ئێمە دەمانەوێت ئەو كێشانەی كە هەن بە دانوستان لەنێوانماندا چارەسەربكرێن”.