مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له په‌یامێكدا بۆ کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، “ئومێدمان وایە راسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان بووبێت”.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له په‌یامێكدا بۆ کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، “بەناوی یەکێتییه‌وه پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و ھەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێدەکەین”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “ئومێدمان وایە راسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی ھاووڵاتیانی کوردستان بووبێت”.
له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی 14ـی خۆی به‌ست، كه تیایدا مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆکی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه و هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیش به جێگرانی یه‌كه‌م و دوه‌می سه‌رۆکی پارتی هه‌ڵبژێردران، هاوكات كۆمیته‌ی ناوه‌ندیش هه‌ڵبژێردرا كه له 51 ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و 9 ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكهاتووه.