یەحیا رەسول: لەماوەی مانگێکدا 43 تیرۆریستی داعش کوژراون

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەردەوامی دەکێشێت.

یەحیا رەسول لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "لەماوەی مانگێکدا 43 تیرۆریستی داعش کوژراون، ژمارەیەکی زۆر پێگە، حەشارگە، چەک و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە و لەناوبراون".

جێی باسە، لە 23ـی ئاداری ئەمساڵ، بە بەشداری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزە ئاسمانییەکان و پۆلیسی فیدڕاڵی، گەڕی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکانی راوەدونانی تیرۆریستانی داعش دەستیپێکردووە و ئێستاش بەردەوامی هەیە.