یەحیا رەسول: تائێستا قەدەغەی هاتووچۆ نییە، بەڵام دەکرێت هەندێک رێگە دابخرێن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • یەحیا رەسول: تائێستا قەدەغەی هاتووچۆ نییە، بەڵام دەکرێت هەندێک رێگە دابخرێن

یەحیا رەسول: تائێستا قەدەغەی هاتووچۆ نییە، بەڵام دەکرێت هەندێک رێگە دابخرێن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
یەحیا رەسول: تائێستا قەدەغەی هاتووچۆ نییە، بەڵام دەکرێت هەندێک رێگە دابخرێن
0

لایک

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە خۆپێشاندەران دەکات، رێگە بەهیچ گرژی و ئاڵۆزییەک نەدەن و دەشڵێت، “تائێستا قەدەغەی هاتووچۆ نییە، بەڵام دەکرێت هەندێک رێگە و پرد دابخرێن”.

ئەمڕۆ شەممە 01ـی تشرینی یەکەمی 2022، لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (واع)ـی راگەیاندووە، رێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەبارەی مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا روونە و پلانەکانیشیان بەگوێرەی پێشهاتەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتیشی، “ئێستا دۆخی هەموو پارێزگاکان باشە؛ مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رێنمایی بۆ دەزگا ئەمنییەکان دەرکردووە کە بەکارهێنانی چەک دژی خۆپێشاندەران قەدەغەیە”.

لیوا یەحیا رەسول دەشڵێت، وەک فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد رێز لە خۆپێشاندانی ئاشتییانە دەگرن، بە گوێرەی پێشهاتەکان رێکاری خۆیان دەگۆڕن و ئامانجیش لە هەر هەنگاوێکیان “پاراستنی گیانی خۆپێشاندەرانی ئاشتییانە و پاراستن و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، خۆپێشاندەران هەر لەگەڵ گەیشتنیان بە گۆڕەپانی تەحریر دەستیان بە وتنەوەی دروشم کرد؛ هێزێکی زۆری ئەمنیش بڵاوەی پێکراوە بۆ ئەوەی رێگری لە پەڕینەوەی خۆپێشاندەران بۆ نێو ناوچەی سەوز لە رێگەی هەردوو پردی کۆماری و سنەکەوە بکات.