به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ـی كانوونی دووەمی 2025، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمە باران لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوی و کەمێک بەفریش دەبارێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی دووشه‌ممه 6ـی كانوونی دووەمی 2025، ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان لەگەڵ بارینى نمە بارانى پچر پچر لە سەر هەندێ ناوچەى شاخاویی و لووتکەى شاخە بەرزەکان، لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر بارین دەبێت، لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر (ئەربیل) ئەگەرى دابارین زیاتر دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر (ئەربیل) :14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:1 پلەى سیلیزى
سۆران:7 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى