یانەیەکی عەرەبی ئامادەکاری کڕینی رۆناڵدۆ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • یانەیەکی عەرەبی ئامادەکاری کڕینی رۆناڵدۆ دەکات

یانەیەکی عەرەبی ئامادەکاری کڕینی رۆناڵدۆ دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
یانەیەکی عەرەبی ئامادەکاری کڕینی رۆناڵدۆ دەکات
0

لایک

تائێستا راپۆرتە هەواڵییەکان باس لە رۆشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی مانجێستەر یونایتد دەکەن. بۆیە رۆژ لەدوای رۆژ ناوی یانەیەکی دیکە دەبیسترێت کە هەوڵی کڕینی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەدات و دواهەمینیشیان یانەیەکی عەرەبییە کە گوایە گرێبەستێکی گرانبەهای بۆ ناوبراو ئامادە کردووە.

پێشتر ئەوە راگەیەندرابوو کە رۆناڵدۆ دەیەوێت یانەکەی جێبهێڵێت، چونکە ئەو پێی وابووە کە پێویستە لە شوێنێک بێت، ئامانجەکانی خۆی بەرێگەی ئەو یانەیەوە بپێکێت. سەرەڕای ئەوە لە دواهەمین راپۆرتی هەواڵیدا ئاماژە بەوە دراوە کە یانەیەکی سعودی بڕی 300 ملیۆن یۆڕۆی ئامادەکردووە بۆ کڕینی ئەستێرە پرتوگالییەکە.

لەوبارەیەوە تۆڕی سی ئێن ئێن ـ پرتوگالی ئاماژەی بەوەکردووە ک یانە سعودیەکە بڕی 30 ملیۆن یۆڕۆی ئامادەکردووە بۆ یسکەسکردنی خودی رۆناڵدۆ گەر بێت و واژووەکە بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێستا رۆناڵدۆ 250 ملیۆن یۆڕۆ وەردەگرێت بۆ ماوەی دوو وەرز، هەروەها بەڕێوەبەری کارەکانیشی بری 20 ملیۆن یۆڕۆی دەستدەکەوێت.

لەلایەکی دیکەوە راپۆرتە وەرزشییەکان باسیان لەوەکردووە کە بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ لە ئێستادا لە پەیوەندی دایە لەگەڵ یانەکانی وەک بایەرن میونخ ـی ئەڵمانی و ئینتەر ـی ئیتاڵی و چێلسی ـی ئینگلیزی.