یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە هەولێر

رۆزماری دی کارلۆ، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر(ئەربیل)ـەوە، گەیشتە هەرێم.

ئەمڕۆ سێشەممە 24-01-2023، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە رۆزماری دی کارلۆ، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی و جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی ئۆفیسی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد.

بڕیارە تۆزماری دی کارلۆ، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و ئاشتی لەماوەی سەردانەکەی بۆ هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدات.