گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت
به‌گوێره‌ی راپرسییهكان ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ماكرۆن زیاتره
ئەمڕۆ یەکشەممە، گه‌ڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، كه 48.7 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24-04-2022، له ته‌واوی فه‌ره‌نسا كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته له گه‌ڕی دووه‌مدا له نێوان ئیمانوێل ماكرۆن (ته‌مه‌ن 44 ساڵ) و مارین لوپێن-ی راستڕه‌وی توندڕه‌و (ته‌مه‌ن 53 ساڵ)، یه‌كێكیان وه‌کو سه‌رۆک هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپرسییهكان ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ماكرۆن زیاتره.
سەرەڕای ئەوەی راپرسییهكان ئاماژه به سه‌ركه‌وتنی ماكرۆن ده‌كه‌ن، كه دووباره ببێته‌وه به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری به‌شداری كه‌می ده‌نگده‌ران، ئه‌نجامه‌كه ده‌گۆڕێ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی ماكرۆن دروست ده‌كات و لوپێن ده‌نگه‌كانی زیاد ده‌كات.
پڕۆسەکە بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا تاکو كاتژمێر (7:00)ـی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت و كاتژمێر (8:00)ـی ئێواره‌ش بڕیارە ئه‌نجامه به‌راییه‌كان رابگەیێندرێت و یه‌كێک له‌و دوو ركابه‌ره كورسی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا مسۆگه‌ر ده‌كات.