گەورەترین دەریاچەی ئیتاڵیا رووبەرووی وشکبوونەوەیە

دەریاچەی گاردا کە گەورەترین دەریاچەی ئیتاڵیایە لە ئێستادا رووبەڕووی وشکبوونەوە دەچێت وبەپێی دواهەمین لێکۆڵینەوەکان، ئاستی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

ئەورووپا بە گشتی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵ بە شێوەیەکی توند رووبەرووی وشکەساڵی بووەتەوە و دەریاچەی گاردا کە گەورەترین دەریاچەی ئیتاڵیایە لە ئێستادا رووبەڕووی وشکبوونەوە بووەتەوە و دوجار ئاستی ئاو نزمبووەتەوە ژمارەیەکی زۆر لە بەردی زەبەلاحی چوارچێوەی دوورگەی سیرمیۆنی سەرئاو کەوتوون.

لەوبارەیەوە بیاتریس ماسی ـی گەشتیار کە ساڵی رابردووش سەردانی دەریاچەکەی کردووە، ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمساڵ دیمەنەکە گۆڕاوە و ئاستی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

لەلایەکی دیکەوە  ئەمساڵ بەفربارین لە باکووری ئیتاڵیا لەسەدا 70 کەمبوو. بەو هۆیەوە هەریەکە لە وڵاتانی ئیسپانیا، ئەڵمانیا، پۆرتوگال، فەڕەنسا، هۆڵەندا و ئینگڵتەرا داوا لە دانیشتووانیا دەکەن دەست بە ئاوەوە بگرن.