گەنجێک لە هەڵەبجە دەکەوێتە ژێر تایەی تراکتۆر و گیانلەدەست دەدات

گەنجەکە پیشەی شۆفێری تراکتۆر بووە و دانیشتووی

ئەمڕۆ هەینی 29-07-2022، گەنجێک لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، دەکەوێتە ژێر تایەی گەورەی تراکتۆری کشتوکاڵی و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

موقەدم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ناحیەی سیروان گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی ئاکار بەکر ئەحمەد، کەوتووەتە ژێر تایەی گەورەی تراکتۆری کشتوکاڵی و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە گیان لەدەست دەدات.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، گەنجەکە پیشەی شۆفێری تراکتۆر بووە و دانیشتووی گەڕەکی ئازادی ناحیەی سیروانە.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەشی راگەیاند، لە بنکەی پۆلیسی سیروان دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.