گەنجێک لە خورماتوو بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، گەنجێک لە گوندێکی سنووری قەزای خورماتوو، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدەدات.

عەمید مەهدی حەسەن، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ناحییەی سلێمان بەگ بە ئاژانسێکی میدیایی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنشجەممە 29-09-2022، لە گوندی حەبەشی سەر بە ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە قەزای خورماتوو، گەنجێک بەناوی سەباح نازم، بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا".

بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ناحییەی سلێمانبەگ، وتیشی، "هێزەكانی پۆلیس لەبارەی گیان لەدەستدانی ئەو گەنجەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە کردووە.