وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، گه‌نجێک به‌تۆمه‌تی سوتاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكی ده‌ستگیركرا و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بونی ناكۆكی له‌گه‌ڵ باوكی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
مقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانێكی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، له‌گه‌ڕه‌كی هه‌واری نوێ له‌قه‌زای كفری ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌ك له‌جۆری كیا ڕیو له‌پێش ده‌رگای ماڵی خۆیان سوتێنرا، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرد”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، “دوای ئاماده‌بونی خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه له‌بنكه‌ی پۆلیس قه‌زای كفری و تۆماركردنی سكاڵا دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچون، پۆلیس كوڕی شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی به‌وه‌دا نا كه ناكۆكی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا هه‌بوه‌و دره‌نگانێكی شه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكی سوتاندوه”.
باسی له‌وه‌شكردووه، “له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 477 تۆمه‌تبار به‌ندكراوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌كه خێزانیه دۆسیه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی توند‌و تیژی خێزانی كراوه”.