بەهۆی ناجێگیری کەش و هەوا لە بەغدادی پایتەخت، گەشتە ئاسمانییەکان هەڵپەسێردران.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی، بەهۆی خراپی دۆخی کەش و هەوا و خۆڵبارینی چڕ لە پارێزگاکە، گەشتە ئاسمانییەکان هەڵپەسێردراون.
ئەوەش هاتووە، لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دۆخی کەش و هەوا گەشتە ئاسمانییەکان دەگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان.