به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە، گه‌شته‌كانی فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی بەغداد به‌هۆی بارودۆخی کەشوهەوا و بوونی ته‌مێكی زۆره‌وه راگیران.
دەستەی ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی بەغداد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگیراوه، به‌هۆی دۆخی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین، كه بۆ 400 مه‌تر كه‌مبوه‌ته‌وه.
راشیگەیاندووە، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان له كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆوه راگیراون و تاكو ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌شوهه‌وا به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوکات، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، “ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه تەمێکی زۆر هەیە و ئاستی بینین لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ کەمتر لە 400 مەتر کەمبووەتەوە”.