فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ماوەی کاتژمێرێکە بەچڕی رووی لە ناوچەکە کردووە و کە بووەتەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین، بۆیە گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی راگیراون.
ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراق و ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، ئاست و ماوەی بینین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە”.
ئەوەش هاتووە، بۆیە لە ئێستادا گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی راگیراون و لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
جێی باسە، شەوی رابردوو دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و لە هەرێمیش تۆز و خۆڵێکی سووک بەرزدەبێتەوە.