گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد دەستیان پێکردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی راگەیاند.

کارگێڕیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا، گەشتیارانی ئاگادارکردووەتەوە کە رەوشی کەشوھەوا ئاسایی بووەتەوە، هەروەها گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، دەستیان پێ کردووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، کە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە ئەمڕۆ زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، کەمبووەتەوە و ئاستی بینینیش گەیشتووەتە 700 مەتر.

ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانی عێراقی گرتەوە کە بەھۆیەوە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد راگیرابوون.