گەشتە ئاسمانییەکانی بەغداد تا ماوەیەکی نادیار راگیران

ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەهۆی خراپی دۆخی کەش و هەوا راگەیاند.

فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "فڕۆکەخانەکەمان بڕیاری هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی داوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەش و هەوا نالەبارە و کەمبوونەوەی مەودای بینین".

هاوکات، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف-یش رایگەیاندووە، لە ئێستادا گەشتەکان راگیراون و تا کۆتاییهاتنی خۆڵبارین و باشتر بوونی مەودای بینین گەشتەکان دەستپێناکەنەوە.