گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان هەرێمی کوردستان- فەڕەنسا دەستپێدەکات
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر(ئەربیل) ئاشكرای ده‌كات، گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و پاریس له‌مانگی ئایاری داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، به‌سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی راگه‌یاند، له 2ـی ئایاری داهاتوو گه‌شته راستهوخۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گه‌شتی نێوان هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقه له‌گه‌ڵ فهڕەنسا له دوای ساڵی 2005ـى زایینییەوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی گشتی رۆژانه 54 گه‌شتی چوون و هاتن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كرێت.
وتیشی، "له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره، له‌وێشه‌وه رێنماییمان پێ ده‌گات، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له 48 كاتژمێر بۆ 72 كاتژمێر، لەگەڵ كارتی ڤاكسینی دژى ئەم پەتایە بە مه‌رج دانراوە، زۆر جار گه‌شتیار هه‌یه لەبەر حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی نه‌یتوانیووه ڤاكسین به كار بهێنێت، بۆیه چاوپۆشیان لێ کردووە و هاوكاریی ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا لە رێگەى پشكنینی (پی.سی.ئاڕ) گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.