گیان لەدەستدانی کرێکارێکی چینی لە پارێزگایەکی عێراق بە هۆکارێکی نادیار راگەیەندرا

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، کرێکارێکی بەرەگەز چینی، بە هۆکارێکی نادیار لە باکووری پارێزگاکە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، "کرێکارەکە تەمەنی لە (30)ـەکانە و بە رەگەز چینییە و لە کۆمۆپانیای پیترۆناسی نەوت لە کێلگەی غراف کە دەکەوێتە قەزای رەفاعی باکووری پارێزگای زیقار کاردەکات".

هەرچەندە نازانرێت بە چ هۆکارێک گیانی لەدەستداوە، بەڵام بۆ گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان و توێکاری، تەرمەکەی گواستراوەتەوە پزیشکی دادی.