گۆڕانکاری لە پۆستەکانی پارتی و یەکێتیی روودەدات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • گۆڕانکاری لە پۆستەکانی پارتی و یەکێتیی روودەدات

گۆڕانکاری لە پۆستەکانی پارتی و یەکێتیی روودەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
گۆڕانکاری لە پۆستەکانی پارتی و یەکێتیی روودەدات
0

لایک

پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەرەو باشبوون دەچێت و هەردوولا گەشبینن و ئامادەن بۆ کۆبوونەوە و دانوستاندن. ئێستا هەردوولا رێککەوتوون لەسەر گۆڕانکارییەکانی نێو حکومەت و پەرلەمان و جێگرەوەکانیشیان دەستنیشانکردوون.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، “بابەتی گۆڕانکارییەکان رەنگە زووتریش لەو کاتە بکرێن، چونکە نە پارتی گرفتی هەیە و نە یەکێتی.” هەروەها دەشڵێت، ئەوان هەوڵ دەدەن هەمووان پێکەوە لە حکومەت بتوانن خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکێشی خەڵک بکەن”.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەحمەد عەسکەری، وەکو وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی فێدراڵیی عێراق لە شوێنی خالید شوانی دەستنیشانکردووە کە ئێستا وەزیری دادی عێراقە. هەروەها رێباز بێرکۆتی، وەکو وەزیری پێشمەرگە لە شوێنی شۆڕش ئیسماعیل دەستنیشان کراوە. هاوکات سەرکەوت حەسەن، دەبێتە بریکاری وەزیری ناوخۆ.

یەکێتی رازیبووە بەوەی فراکسیۆنەکەی دەنگ بە شوێنگرەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بدات، هەروەها دەنگ بە شوێنگرەوەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی بدات کە هەردووکیان لە پشکی پارتین.

گۆڕانکارییەکانی پارتی بەمشێوەیەن:

  • زانا مەلا خالید شوێنی هێمن هەورامی دەگرێتەوە و دەبێتە جێگری سەرۆکی پەرلەمان.
  • رێبوار بابکەیی لە شوێنی زانا مەلا خالید دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆن.
  • ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە شوێنی پشتیوان سادق دەبێتە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی.