گوتێرێز لەبارەی هەڵوێستی لەسەر کێشەی رووسیا-ئۆکرانیا ستایشی ئەردۆغان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • گوتێرێز لەبارەی هەڵوێستی لەسەر کێشەی رووسیا-ئۆکرانیا ستایشی ئەردۆغان دەکات

گوتێرێز لەبارەی هەڵوێستی لەسەر کێشەی رووسیا-ئۆکرانیا ستایشی ئەردۆغان دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
گوتێرێز لەبارەی هەڵوێستی لەسەر کێشەی رووسیا-ئۆکرانیا ستایشی ئەردۆغان دەکات
0

لایک

سکرتتی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوا بە دوای واژووکردنی رێککەوتننامەی گواستنەوەی بەرهەمی دانەوێڵە رایگەیاند، “جەنابی سەرۆککۆمار ئەردۆغان و حکومەتی تورکیا، ئاسانکاری و پێداگریتان لە ھەموو قۆناغێکی ئەم پرۆسەیەدا زۆر گرنگ بوو”.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەنتۆنی گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بە زمانی تورکی سوپاسی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و حکومەتی تورکیای کرد بەھۆی ئەو رۆڵە گرنگەی کە لە واژووکردنی رێککەوتنامەی گواستنەوەی بەرھەمی دانەوێڵە گێراویانە و رایگەیاند، “جەنابی سەرکۆمار ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیا، ئاسانکاری و پێداگریتان لە ھەموو قۆناغێکی ئەم پرۆسەیەدا زۆر گرنگ بوو”.

دوێنێ هەینی رێوڕەسمی واژووکردنی گواستنەوەی بەرھەمی دانەوێڵە بە بەشداری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکار، سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا و ئەلێکساندەر کوبراکۆڤ، وەزیری ژێرخانی ئۆکراینا لە نووسینگەی دۆڵمەباخچە-ی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو.

پێش رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتنامەکە، سەرۆککۆمار ئەردۆغان و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆتێرێس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان رێکخست.

گۆتێرێس لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا رایگەیاند کە ئەو زۆر خۆشحاڵە بە واژووکردنی رێککەوتنامەکە و راشیگەیاند “ئەمڕۆ، تروسکاییەکی ئومێد لە دەریای رەشدا دەبینرێت کە جیھان لە ھەموو کات زیاتر پێویستی پێیەتی”.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس بە زمانی تورکی سوپاسی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیای کرد بەھۆی ئەو رۆڵە گرنگەی کە لە واژووکردنی رێککەوتنامەی گواستنەوەی بەرھەمی دانەوێڵە گێراویانە و لەمبارەیەوە وتی، “جەنابی سەرکۆمار ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیا، ئاسانکاری و پێداگریتان لە ھەموو قۆناغێکی ئەم پرۆسەیەدا زۆر گرنگ بوو”.