کەلار.. بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیادە بووە

شەوی رابردوو، لەگەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەوکەسەی گیانی لەدەست داوە پیادە بووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆدا کە تیایدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا کامری لەپێشەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلاوە بووە، هەردووکیان بەئاراستەی سلێمانی رۆشتوون لەبەرامبەر "کۆمپانیای دیوان" ئۆتۆمبێلی تویوتا کرۆلا لە هاووڵاتیەکی پیادەی داوە و پاشان لە ئۆتۆمبێلی جۆری تویوتا کامری داوە، بریندارەکان سەرنشینی ناو کرۆلاکە و شۆفێر و سەرنشینی تویوتا کامریەکە بوون و پیادەکەش گیانی لەدەستداوە.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلارە و لەدایک بووی ساڵی 2003ـە.

شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تویوتا کۆرۆلا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24ـی هاتووچۆ راگیراوە.