کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە شەوی یەکشەممەشدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش لەو ماوەیەدا جێگیر دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی تۆزێکی سوک، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

ئەوەش هاتووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 25
سلێمانی : 23
دهۆک : 24
هەڵەبجە : 24