کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی شەممە ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا بێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەروەها سبەی شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى