کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

کەشناسی كەش و هەوای پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 06-11-2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما نزیکدەبێتەوە بەراورد لەگەڵ تۆمارەكانی دوێنێ.

هاوکات، سبەی دووشەممە 07-11-2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەكانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی