کەش و هەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لەنێوان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکاندا کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی، کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی هەینی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى