کەشناسی پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، خێرای با لەنێوان (5 - 15) کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا، پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزمدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت سەرەتا لەکاتەکانی بەیانی دا لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەست پێدەکات و هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا دەبارێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کاریگەری ناسەقامگیری کەش بۆ رۆژی چوارشەممەش بەردەوامی دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى