کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی کاریگەرییەکانی شەپۆلی بەفر و باران لەسەر هەرێم بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی تایبەت بە ئەمڕۆ رایگەیاند، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و هەندێک جار ئاستى بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەردەوام دەبێت.