کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و ئەمڕۆ لە دوێنێ گەرمتر دەبێت.

لەروونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند بە ئاراستەی گۆڕاو دەبێت.

هاوکات واماژە بەوەشدراوە کە مەودای بینین ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما بە بەراورد بە رۆژی رابردوو پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.

پێشووتر دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاندبوو کە ناوچەکە دەکەونە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی گەرم کە لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق و سووریا کاریگەرییەکەی قوڵدەبێتەوە. پێشبینیش دەکرێت کاریگەرییەکانی ئەو گەرمایە لە هەفتەی داهاتووەوە زیاتر بێت.