کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن

شوبات 9, 2023 12:17
کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و سبەی هەینیش ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش لەناو شارەکان (2-3) پلە و لەناوچە شاخاوییەکانیش (3-7) پلە نزمتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران و بەفر لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری، لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لەزۆربەی ناوچەکان دەوەستێت و ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرماش لەناو شارەکان (2-3) پلە و لەناوچە شاخاوییەکانیش (3-7) پلە نزمتر دەبنەوە.

تایبەت بە سبەی هەینی ئەوە خراوەتەڕوو، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە. هەروەها پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی سنووردار بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 4 پلەى سیلیزى
دهۆک : 9 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 4 پلەى سیلیزى