کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

کەشناسی هەرێم، کەشوهەوای سبەی دووشەممە 10ـی 10ـی 2022ـی خستووەتەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرماش بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە دادەبەزێت.

لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرماوە کەشناسی ڕاشیگەیاند، کە 2-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی rۆژانی پێشوو نزم دەبێتەوە.

هەر لە پێشبینییەکاندا هاتووە، کە خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و لەنێوان (10 - 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باشووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لەنێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی دووشەممەی بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر     :  33 پلەى سیلیزى

سلێمانی    :  31 پلەى سیلیزى

دهۆک     :  31 پلەى سیلیزى