کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

ئه‌مڕۆ تۆزێكی سووک ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌، سبه‌ینێش پله‌كانی گه‌رما 1-2 پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بنه‌وه‌.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تۆزێكی سووک ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌، سبه‌ینێش پله‌كانی گه‌رما 1-2 پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووک له‌ ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم له‌ كاته‌كانی شه‌ودا، خێرایی با له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاڕاسته‌كه‌شی له‌گۆڕاندا ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ 1-2 پله‌ی سیلیزی نزمده‌بنه‌وه‌، مه‌ودای بینینیش به‌دووری 9-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی :


هه‌ولێر(ئەربیل): 41
سلێمانی: 38
دهۆک: 40
هه‌ڵه‌بجه‌: 43
سۆران: 37
راپه‌رین: 38
گه‌رمیان: 44