کەشناسی هەرێم: تاوەباران و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێم: تاوەباران و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کەشناسی هەرێم: تاوەباران و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە تاوەباران و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیگەیاندووە، “کەشی ئەمڕۆی ئاسمان هەوری تەواو دەبێ لەگەڵ دابارینی تاوەبارانی کەمی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێ، لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت. هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە”.

تایبەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممەش بەمشێوەیە خراوەتەڕوو، “کەشی ئاسمان بەگشتیی نیمچەهەور دەبێ ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی لەکاتەکانی بەیانیدا”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 26 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 24 پلەى سیلیزى

دهۆک : 25 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى