کەشناسی: نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەی دووشەممەش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی ئەوەش دەکرێت نمەباران ببارێت و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەولێر ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 29 پلەى سیلیزى دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێراى با، لە شەویشدا ئەگەرى نمە باران زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.

ئەوەش هاتووە، لە دهۆک، هەڵەبجە ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەی دووشەممەش ئەگەرى نمە باران لە هەندێ کات و هەندێ ناوچە هەیە.